هەواڵ- هەمەڕەنگ
زاوایەک لە کاتى ئاهەنگى هاوسەرگیریەکەیدا دەستگیر کرا
کۆباس_
زاوایه‌ك لە کاتى ئاهەنگى هاوسەرگیریەکەیدا له پارێزگای
گوڵستان له باكووری ئێران، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان
ده‌ستگیر كرا.
دادگای پارێزگای گوڵستان لە باکورى ئێران
ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگێكی هاوسەرگیریدا به‌شداربووه‌كان ده‌مامكیان
به‌كار نه‌هێناوه و پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بوون، زاواکە ده‌ستگیر
کراوە و كۆتاییان به ئاهه‌نگه‌كه هێناوە.
بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئێران، له‌و ئاهه‌نگه‌دا
400 كه‌س به‌شدار بوون و هیچ یه‌ك له به‌شداربوان پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان
نه‌بوون.
دادگای پارێزگای گوڵستان ڕایگه‌یاندووه،
دۆسیه بۆ زاوا كراوه‌ته‌وه و دادگایی ده‌كرێت.