هەواڵ- هەمەڕەنگ

خانمە ئەکتەرێکی گەردەلول، دوای ٥ ساڵ دەرکەوتەوە

09/11/2020

4166 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

دێرین عومەر خانمە ئەکتەری کورد کە بە " هەناری گەردەلول " ناسراوە، ماوەی ٥ ساڵە لە چاوی میدیاکان دورەو لە دەرەوی کوردستان ژیان بەسەردەبات.

هەناری گەردەلول لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەشداری لە بەرنامەییەکی تەلەفزیۆنیدا کردوە دەربارەی دوری لە چاوی میدیاکان و ژیان بەسەربردنی لە ئێستادا دەڵێت:" ماوەی ٥ ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژیم و سەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆمم لەگەڵ هاوسەرەکەم و کچەکەمدا".

دەربارەی کاری هونەری دەڵێت:" لە ئێستادا بەشداری هیچ کارێکی هونەری ناکەم و سەرقاڵی خوێندنی زمان بوم".

دێرین عومەر لە ساڵی 1984 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، هەر لە مندالییەوە خولیای هەبووە بۆ هونەری نواندن و کاریشی لە بواری شانۆ منداڵان کردوە دەرچوی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە ، دێرین توانی زۆر سەرکەوتوانە رۆڵی خۆی لە زنجیرەی گەردەلوولدا بەرجەستە بکات.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations