هەواڵ- هەمەڕەنگ

دوایین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی بەیان بۆمبا

22/11/2020

2432 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_


خانمە هونەرمەندی ناسراوی کوردستان و دەرکەوتوو لەبواری کۆمیدیادا بەیان بۆمبا دەنگۆی مردنی رەتدەکاتەوە.

 
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مردنی بەیان بومبا بە کۆرۆنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەو خانمە هونەرمەندە، راگەیاند کە تەندروستی باشە و کۆرۆناکەی تێپەڕاندووە.

ماوەیەک بەر لە ئێستا خانمە ئەکتەر بەیان بومبا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت و لە ئێستادا تێیپەڕاندووە.

 بەیان مەحمود ناسراو بە بەیان بۆمبا دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، زیاتر لە ٤٠ ساڵە لەبواری هونەری کاردەکات (نواندن ، شانۆ ، سینەما ، دراما ، گۆرانی منداڵان).

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations