هەواڵ- هەمەڕەنگ
وێنه‌یه‌كی كۆنی كازم ساهیر تۆڕه كۆمەڵایەتییەکانی ته‌نیوه
كۆباس-
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەیەکی دەگمەنی
گۆرانیبێژى ناوداری عێراقى کازم ساهیر ناسراو بە"قەیسەر" بڵاوکرایەوە كه
وێنه‌كه هی 45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره.
ماڵپەڕی ئەلفەن وێنەیەکەی
دەگمەنی گۆرانیبێژى ناوداری عێراقى کازم ساهیر ناسراو بە"قەیسەر"
بڵاوکردەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1975 و بەمەش هەوادارانی سەرسامکرد.
له‌دوای ئه‌و ماڵپه‌ڕه، زۆرێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
وێنه‌كه‌ی كازم ساهیریان بڵاوكرده‌وه‌وه و سه‌رسامیان بۆ ده‌ربڕیوه.
کازم ساهر، لە ١٢ی
سێپتەمبەری ١٩٥٧ لە پارێزگای موسڵ لە عێراق لەدایک بووە، سەرەتای ژیانی هونەری
لەگەڵ شاعیر ئەسعەد گزیری لە ساڵی ١٩٨٤دا دەست پێ کردووە، یەکەم ئەلبوومی خۆی
بەناوی "دارزەیتوون" دەرکردووە و سەرکەوتنێکی هونەریی گەورەی بە دەست
هێنا و هەوادارێکی زۆری بۆ خۆی هێنا و چەند نازناوێکیشی بە دەست هێنا. ساهر ئێستا
یەکێک لە دیارترین و هونەریترین هونەرمەندە عەرەبەکانە.