هەواڵ- هەمەڕەنگ
لە سلێمانی جۆرەکانی ئایفۆن 12 نمایشکرا
ئەمڕۆ شەممە، لە سلێمانی جۆرەکانی ئایفۆن 12 نمایشکرا.
لە لایەن کۆمپانیای (ئەسێ)وە،لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە شاری سلێمانی ، جۆرەکانی ئایفۆن 12 نمایشکرا و لە ئێستادا بەردەستە بۆخوازیاران و بەکارهێنەرانی.
بەپێی زانیاریەکان کامێرای ئایفۆن 12 توانای 30 جار نزیک کردنەوەی وێنەی هەیەو سێ کامێرای هەیە کە دیقەیان 64 مێگاپێکسڵە، ئاستی وێنەیان لە شەو و بارودۆخی ڕوناکی خراپدا بەرز دەبێت.