هەواڵ- هەمەڕەنگ
دین چی لە بارەی بورج و باوەڕبون پێی دەڵێت؟
کۆباس_
شارەزایانی دین دەربارەی بورج و باوەڕبون پێی، قسەی جیاواز دەکەن و هەندێکیان دەڵێن:" بەستنەوەی زیان و قازانج و دڵ خـۆشی بە ئەستێرە و بورجەکانەوە جۆرێکە لەو هاوبەش بڕیاردانەی کە ئاگر پەرستەکان و بەشێک لە فەیلەسووفەکان و هاوشێوەی ئەوان لەکۆمەڵی بێباوەڕان و هاوبەش بڕیار دەران لەسەری بوون" .
دەشڵێن:"(بورجی بەخت) حەرامە بڵاو کردنەوەی و سەیر کردنی و بایەخدان پێی لەنێو خەڵکدا ، و درووست نی یە بەهیچ شێوەیەک ئەو جۆرە شتانە بەڕاست بزانرێت ، بەڵکو ئەو کارە جۆرێکە لەجۆرەکانی هاوبەش بڕیاردان و لەکەدار کردنی یەکتاپەرستی و تەوحید".
پێیان وایە ئاکامی خراپی هەیەو ئاکامە خراپەکانى خوێندنەوەی ئەستێرەكانی بەخت بریتین لە :
*
دەبێتە هۆی دروست بوونی زۆر بیری خراپ وەك ( دڵە ڕاوكێ و دوو دڵی و زۆر
جاریش دەبێتە مایەی بێزار بوون لە ژیان لە لای گەنجان و لاوانمان ) .
*
وە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەشبینی ( التشاؤم) لای خوێنەران و بیسەرانی ئەم
ووتە بێ نرخانە بەرامبەر بەو كەسانەی كە هەڵسوكەوتیان لە گەڵ دەكەن .
*
وە هۆكاری زۆر لەنەخۆشییە دەرونییەكانە واتە : ( الأمراض النفسية
والإنفعالات الباطنية ) كە لە ڕاستیدا ئەو نەخۆشیانە هیچ بونێكیان نییە ،
تەنها كاریگەری ئەو ووتانەوە نەبێ .
* وە هۆكارێكە بۆ خواردنی سامان و سەروەتی خەڵكانی تر و بەفیڕۆدانی لە ڕێگەیەكی بێَسوودا .
*
وە هۆكاری گەڕانەوە و شوێن كەوتنی سەردەمی نەفامی پێش ئیسلامە سەرەڕای ئەو
هەموو بانگەشەیەی كە بۆ شارستانییەتی نوێ دەكرێ ، بێ بیركردنەوە لە وەی
كە ئەم كردارە خۆی لە خۆیدا یەكێكە لە ناشارستانی ترین كردارە كۆنەكان .