هەواڵ- هەمەڕەنگ

سۆڤین باس لە جیابوونەوەی لە زانست و شووکردنەوەی دەکات

26/10/2020

13103 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس-

خانمە پێشکەشکار، سۆڤین لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا باس لە جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی دەکات و دەڵێت ئێستا سنگڵە، بەڵام کاتێک پێشکەشکارەکە پیرۆزبایی جیابوونەوەکەی لێدەکات ئەو وادەردەکەوێت کە پێی ناخۆشە.

لە پڕۆمۆی بەرنامەیەکی کەناڵی کوردماکس دا کە بڕیارە بەمزوانە پەخشبکرێت، سۆڤین ئاشکرایدەکات کە بازرگانێکی دیار ئامادەبووە، بزنس و ماڵ و ئۆتۆمبێلی بۆ دابین بکات، بەو مەرجەی هاوسەرگیری لەگەڵ  بکات، بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە، چونکە پێی وایە پارە هەمووشت نییە.

هەفتەی ڕابردوو، زانست لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاشکرایکرد کە لە سۆڤین جیابووەتەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations