هەواڵ- هەمەڕەنگ

نهێنی دەرنەکەوتنی ئەڤین ئاسۆ لەسەر شاشە ئاشکرا بوو

27/10/2020

19530 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس-

زیاتر لە چوار مانگە، ئەڤین ئاسۆ بە شێوەیەکی کتوپڕ لەسەر شاشەی کەناڵی نێت تی ڤی دوورکەوتووەتەوە و تەنانەت سەرجەم دەرکەوتنەکانی لە سۆشیال میدیا ڕاگرتووە، کۆباس نهێنی دەرنەکەوتنی ئاشکرا دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆباس، کاتێک هاوسەری خانمە پێشکەشکار چێواز ئاسۆی خوشکی ئەڤین ئاسۆ لە کەناڵی نێت تی ڤی دوورخراوەتەوە لەلایەن ئارامۆوە، ئەڤین ئاسۆ توڕە بووە و دواتر ئەویش لە کەناڵەکە وازی هێناوە ئەگەرچی بەڕێوەبەر بووە.

لە ئێستادا خانمە پێشکەشکار چێواز لەگەڵ هاوسەرەکەی سەرقاڵی "ڤلۆگ"ن، بەڵام دیار نییە کە لە داهاتوودا لەگەڵ ئەڤیندا بەنیازی چی دەبن، بەڵام ئەڤین ئاسۆ هیچ دەرکەوتنێکی نییە.

ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە، هەروەها چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هەماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، مل یۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations