هەواڵ- هەمەڕەنگ

خانمە ئەکتەرێکی کورد: خۆم ڕوت ئەکەمەوە

01/11/2020

36027 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

خانمە ئەکتەرێکی کورد دەڵێت:" خۆم ڕوت ئەکەمەوە  و زۆر پێم خۆشە وەک کچی کورد ناوم بچێتە کتێبی گینس-ەوە".

لەیلا مەجیدی خانمە ئەکتەری شانۆو سینەما کە دەرچوی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانە دەڵێت:" کارەکانی من زیاتر ئەکتەری سەر شانۆ بوم، بەشداری دراما ناکەم لە کوردستاندا  چونکە پێم باش نیە و ئەگەر بەشداری درامایەکی سەقەت بکەیت هەتا هەتایە لە چاوی بینەردا تۆ دەمێنیتەوە، بەڵام لە داهاتودا رەنگە بەشداری لە درامای فارس یاخود وڵاتانی دیکەدا بکەم".

دەشڵێت:" من بە تەواوی کەسێکی ڕێچکە شکێنم واتە لەیلا سوجدە بۆ کەس نابات، بۆ من یەکەم هەنگاو هەڵنەگرم کاری ئیرۆتیک بکەم و خۆم ڕوت بکەمەوە با بۆ من بێت ،زۆر پێم خۆشە وەک کچی کورد ناوم بچێتە کتێبی گینس-ەوە بۆ تا هەتایی کە تۆ مردیشی ناوت لەو کتێبە دەمێنێتەوە".

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations