هەواڵ- هەمەڕەنگ

سۆڤین لە سەر جیابوونەوەی بێدەنگی شکاند

03/11/2020

7616 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس-

خانمە پێشکەشکاری ناسراو، سۆڤین لە دوای جیابوونەوە لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی بەشێک لەو کەسانەی لە ئینستاگرام کۆمێنتیان بۆ نوسیوە لەسەر جیابوونەوەی لە زانستی هاوسەری بێدەنگی شکاند.
سۆڤین لە وەڵامی کەسێکدا کە پێی دەڵێت ئەگەرچی واخۆت دەردەخەیت کە جیابوونەوەکەت بە خەیاڵدا نایەت، بەڵام وانیت، سۆڤین وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "وەڵا عەیبم نییە".
لە وەڵامی کەسێکی دیکەشدا کە بۆی نوسیوە کوا پیاوەکەت دەڵێت "خۆم پیاوم".
هەروەها یەکێکی دیکە بۆ نوسیوە "چیت هەیە بۆ ڕۆیشتووەکەت"، دەڵێت "هیلاک نەبێت لە ڕۆیشتن".
سۆڤین و زانست کە هەردووکیان ڕاگەیاندن کارن، ئەگەرچی پێشتر زۆر شانازیان بە هاوسەرگیریانەوە دەکرد، بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئاشکرایانکرد کە لەیەک جیابوونەتەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations