هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بڕیاردرا بۆ هەڵبژرادنەکان فەرمانبەر لە هەرێمیشەوە دابمەزرێنریت
کۆباس
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و کۆمیسیارەکان رەزامەندییاندا لەسەر دامەزراندنی (840) فەرمانبەر لە نووسینگەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
د.بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری عیراق لە پێگەی خۆی لە فەیسبوک وتی:"هەوڵەکانمان لەخزمەتی خەڵک و فەرمانبەران درێژەی دەبێت دوای گوشاری زۆر و کۆکردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتاران ئەمڕۆ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و کۆمیسیارەکان رەزامەندییاندا لەسەر دامەزراندنی (840) فەرمانبەر لە نووسینگەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان (ھەولێر، دھۆک و سلێمانی)".
ئاماژەی بەوەشکرد ، لەو رێژەیەش (365) فەرمانبەر بەر سلێمانى دەکەوێت و (265) فەرمانبەریش پشکى هەولێر دەبێت و 210 فەرمانبەریش پشکی دهۆک دەبێت.
بە پێی بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیارە ، مانگی 6ی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەمجام بدرێت.