هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەرلەمانتارێک بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

22/04/2021

1898 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

عەدنان ئەسەدی پەرلەمانتاری عێراق و بریکاری پێشوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەهۆی توشبونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، عەدنان ئەسەدی سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا و بریکاری پێشوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

عەدنان ئەسەدی کە بە یەکێک لە دیارترین سیاسەتمەدارەکانی عێراق دەژمێردرێت، یەکێک بووە لە سەرکردەکانی حزبی دەعوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations