هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لەبارەی دابەشکردنی موچە بە دۆلار رونکردنەوە دەدرێت

04/04/2021

935 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشنیازکراوە موچەی سێ مانگی داهاتوی فەرمانبەران بە دۆلار خەرجبکرێت، بەڵام حکومەت بە هیچ جۆرێک پابەند ناکرێت بە جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازەوە .

عەدنان زرفی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشنیازێک هەیە کە حکومەت موچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەشبکات، بەڵام تاکە شتێک بتواندرێت جێبەجێ بکرێت، بریتیە لە یاسا و رێنماییەکانی جێگیرکراوی ناو بودجە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پەرلەمانتاران پێشنیازی دەکەن تەنیا وەک بیرۆکە و بۆچون دەکرێت شتی نوێی تێدابێت، نەک مەرج بێت جێبەجێبکرێت.

وتیشی:" جێبەجێکردنی پێشنیازێکی لەم جۆرە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی حکومەت و سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی لە پرۆسەی جێبەجێکردنی ئاڵوگۆڕکردنی دراودا" .

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations