هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
گوژمەیەک پارە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم
کۆباس
بڕی ٤٦ ملیار و ٤٢٢ ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتە ھەرێم.
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، وەک دوا گوژمەی پارەی جوتیارانی هەرێم بڕی بڕی ٤٦ ملیار و ٤٢٢ ملیۆن دینار هاتووەتە هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا رێکارەکان بۆ دابەشکردنی لە زووترین کاتدا بەردەوامە و یەکلانەبووەتەوە ئایا ئەم هەفتەیە پارەکە دابەشدەکرێت یاخود هەفتەی داهاتوو.
باسی لەوەشکردووە، ٢٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی، ١١ ملیار و ٩٠٧ ملیۆن دینار بۆ ھەولێر و ١٠ ملیار و ٧٦٥ ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دھۆک دەبێت.
نەوزاد کامیل دەشڵێت، سەرەڕای هاتنی ئەم گوژمە پارەیە، بەڵام هێشتا زیاتر لە ٣٠٧ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لای حکومەتی عێراق ماوە و بۆ هەرێم نەنێردراوە.