هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ده‌سته‌ی خانه‌نشینانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی زیادكردنی موچه بڵاوكرده‌وه
کۆباس
ده‌سته‌ی گشتی خانه‌نشینی عێراق له‌باره‌ی زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، داواكاری خانه‌نشینانیان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی موچه‌كانیان و ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت بۆیان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێنماییه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه پێنه‌گه‌یشتوه.
عه‌لا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بۆ زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان پێویسته یاسایه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌ربچچێت و كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و رێكاری تایبه‌ت بۆئه‌و مه‌به‌سته دیاری بكرێت.
وتیشی، " ده‌سته‌ی خانه‌نشینی لایه‌نێكی جێبه‌جێكاره و رێنمایی و یاساكان جێبه‌جێده‌كات، به‌هیچ جۆرێكیش ده‌سه‌ڵاتی زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی نییه".
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌سته‌ی خانه‌نشینان داواكاری و خواستی خانه‌نشینانی له‌ڕێگه‌ی نوسراوی فه‌رمیه‌وه ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه به‌تایبه‌ت نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆئه‌وه‌ی موچه‌كانیان زیاد بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان له‌وباره‌یه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.