هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تورکیا گەنجینەیەکی گەورەی ئاڵتوونی دۆزییەوە

22/12/2020

1740 جار خوێندراوەتەوە


میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە حکومەتی ئەو وڵاتە گەنجینەیەکی زێڕی دۆزیوەتەوە کە نرخەکەی نزیکەی 6 ملیار دۆلارە.

ئاژانسی ئەنادۆڵووی نیمجەفەرمیی حکومەتی تورکیا، بڵاویکردەوە کە گەنجینەیەکی زێڕ دزۆراوەتەوە کە بڕێکی زۆر زێڕی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو زێڕەی دۆزراوەتەوە نرخەکەی نزیکەی 6 ملیار دۆلار دەبێت.

ئاژانسەکە هیچ ئاماژەی بەوە نەکردووە کە گەنجینەکە لەکوێ و بە چ هۆیەک دۆزراوەتەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations