هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دووبارە کەرەنتینە ڕادەگەیەنرێت
کۆباس-
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمەڵێک ڕێوشوێنی تایبەت دەگرێتەبەر کە بە کەرەنتینەی سنوردار لەقەڵەمدەدرێت.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سیشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا گەشتکردن و هاتوچۆ بۆ شەش وڵات ڕابگرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بڕیاردرا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تا دوو هەفتە، سەرجەم چێشتخانەکان دابخرێن.
بڕیاریش دراوە سەرجەم دەروازە وشکانییە سنورییەکان دابخرێن و ڕێگە بە هاتوچۆ نەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە باس لەوە دەکرێت لە بەریتانیا جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.