هەواڵ- کوردستان
بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ لەبارەی "داگیرکردنی زەوی لەلایەن شێخ نەهرۆ" ڕوونکردنەوە دەدات
بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆی سلێمانی ڕایگەیاند کە هەڵەتێگەیشتن هەبووە لەسەر بابەتی "داگیرکردنی زەوی لەلایەن کوڕی شێخ نەهرۆوە".
لوقمان تەڕەماری بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ، بە کۆباسی ڕاگەیاند کە "هەندێک میدیا لێدوانی منیان شێواندووە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە "کەسێکی تر بەناوی شێخ نەهرۆوە ئەو کارەی کردووە و دوای ئەوەی تەکیەی کەسنەزانی ئاگادار کراوەتەوە ئەو کارە راگیراوە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە لێدوانێکی بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ بڵاوکرابوویەوە کە دەڵێت کوڕەکەی شیخ نەهرۆ دەیەوێت ١٢ هەزار دۆنم زەوی گەشتیاری داگیر بکەن.