هەواڵ- خانمان

ئایا دەکرێت لەکاتى سوڕى مانگانەدا سێکس بکرێت؟

20/10/2020

9122 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

 

هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە بەر گوێمان دەکەوێت کە نابێت لە کاتی سوڕی مانگانەدا سێکس بکەین، بەڵام ڕەنگە نەمانپرسیبێت بۆ؟ وەڵامەکەشی لە ڕوی زانستییەوە زۆر ئاسانە.

 
وەک ئاشکرایە ماوەی سوڕی مانگانە لە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت بۆ پاک بوونەوەی لەشی خانمان لەو خوێنە پیسەی کە لە لەشدا هەیە. باشتر وایە خانمان لەم چەند ڕۆژەدا سێکس بە هەموو شیوەیەک ڕابگرن چونکە زیانی تەندروستی زۆر مەترسیداری هەیە کە ڕەنگە کاتی بوێت تا چارەسەر دەکرێت.

منداڵدانی خانمان بە سروشتی وا دروست بووە کە زۆر پاک و بێ میکرۆبە، بەڵام زێ کە بەستراوە بە منداڵدانەوە خاوێن نییە. لە کاتی سوڕی مانگانەدا دەمی منداڵدان دەکرێتەوە بۆ فڕیدانی ئەو خوێنەی کە ئامادەیە بۆ فڕێدانە دەرەوە. هەر بۆیە سێکس کردن لەم کاتەدا میکرۆب و پیسی زۆر دەگەیەنێت بە منداڵدان کە زیانی زۆری پێ دەگەیەنێت.لەم کاتەشدا پاراستنی تەندروست زۆر گرنگە، چونکە ناوەوەی لەش بە ڕێگای منداڵداندا کە بۆ ناوەوەی سک دەچن لەگەڵ دەرەوەی لەشدا پەیوەندی هەیە. ئەگەر خانمان لە کاتی سوڕی مانگانەدا ڕەچاوی مەرجی تەندروستی نەکەن توشی چەندەها نەخۆشی ژنانە دەبن وەک:

سێکس لە کاتی سوڕی مانگانەدا وا دەکات کە میرۆب بە ئاسانی لە ڕێگای (زێ)وە بچنە ناو منداڵدان کە دەبێتە هۆی هەوکردنی ملی منداڵدان.
هەوکردنی منداڵدان.
ئەگەری هەوکردنی کیسی منداڵدان زیاد دەکات.
دەبێتە هۆی خوێن بەربوون.
دروست بوونی برین لە نێو منداڵداندا.
لە ماڵپەڕى رێکخراوى چەتر وەرگیراوە

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations