هەواڵ- خانمان
بۆچی هەندێک لە ژنان لە سێکسکردن دووردەکەونەوە؟
کۆباس-
زۆرجار خانمان ئارەزووی ئەنجامدانی سێکسکردن ناکەن، ئەمەش دەبێتە کێشەی خێزانی و هەندێک جاریش دەبێتە هۆی جیابوونەوە.
یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئارەزووی ژنان، بەکارهێنانی حەبی دژە دووگیانییە، کە وادەکات خانمان لە ڕووی سێکسییەوە لاواز بکات، بۆیە باشترە بە ڕاوێژی پزیشک بەکاربهێنرێت و تا بتوانرێت، مەنعی سروشتی بکرێت.
یەکێکی دیکە لە گرفتەکان ئەوەیە خانمان بە تەواوی ناوروژێنرێن لەلایەن پیاوەوە و پێش ئەنجامدانی سێکس گوزارشتی خۆشەویستی ناگۆڕنەوە و دەستبازی ناکەن، یاخود بە هۆی گرفتی دیکەوە ناتوانرێت ئەندامی زاوزێی خانمان تەڕ ببێت، ئەوەشوادەکات لە کاتی سێکسدا، ژنەکە هەست بە ئازار و سوتانەوە بکات و چێژی لێ وەرنەگرێت.
یەک شێوە سێکسکردن، بە بێ گۆڕینی شێواز، یاخود جێگەی سێکسکردنەکە، یاخود ئەوەی کە لە کاتی سێکسدا بە تەواوی ناگەن بە ئۆرگازم، وادەکات ژنان ئارەزووی سێکسکردنیان کەمتر ببێتەوە.