هەواڵ- خانمان

بۆچی ژنان لە کاتی سێکسکردندا دەقیژێنن؟

26/10/2020

37201 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس-

ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی  CNN کە یەکێکە لە دامەزراوە میدیاییە گرنگەکانی جیهان  دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی ئاشکرا کردووە کە نهێنی قیژەی ژنان لە کاتی سێکسدا ئاشکرا دەکات.

ماڵپەڕی CNN ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە لەزۆرێک لە فیلم و گرتە سێکسییەکاندا ژنان دەمدەکەنەوە و دەقیژێنن و هۆکارەکانی ئاشکرا دەکات کە ئایا تاچەند ئەو کارەی ئەوان دەیکەن لە چێژوەرگرتنیانەوەیە و ڕاستەقینەیە.

بە گوێرەی توژینەوەیەک کە کولین هندری لە زانکۆی لیدز وغایل بریو و زانکۆی سەنترال لانکشایر ئەنجامیداوە و توێژەران لێکۆڵنیوەیان لەو ڕەفتارەی ژنان کردووە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٧١ ژن کردووە کە هێشتا لە تەمەنی سێکسکردنی چالاکدان و تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٤٨ ساڵدا بووە.

توێژینەوەکە دەریخستووە ژنان لە ڕاهاتنەوە ئەو کارە دەکەن نەک لەوەی کە پێویستیان پێی بێت لە کاتی گەیشتن بە "لوتکەی چێژوەرگرتن" ئۆرگازمدا.
بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە ٦٦%ی ئەو ژنانە باسیان لەوە کردووە کە ئەو دەکەن بۆ ئەوەی زیاتر پیاوەکان بوروژێنن لە کاتی سێکسدا و پیاوان زووتر هەست بەوپەڕی وروژان بکەن
توێژەرەوان باسیان لەوە کردووە کە ژنان لە یەکەم ساتی "ئەنجامدانی سێکسکردن" و لە کاتی گەیشتن بە ئۆرگازمدا ئەو دەنگەیان لێ دەردەچێت و بەشێک لە ژنان ئەو دەنگە دەردەکەن بۆ کەمکردنەوەی قەلەقی و ئازار و بێزاربوون لە کاتی سێکسدا.
بەڵام بە گوێرەی هەندێک توێژینەوەی دیکە ژنان هەندێک جار کاتێک بە تەواوی نەوروژاون و ناو زێیان تەڕنەبووە، لە ئازاردا دەقیژێنن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations