هەواڵ- خانمان

ژنان لە چ تەمەنێکدا زیاتر حەز بە سێکسکردن دەکەن؟

03/11/2020

12421 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس-

تەمەن لە پەیوەندی سێکسیدا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و هەتا تەمەنی مرۆڤ هەڵکشێت توانای سێکسی کەمتر دەبێتەوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە حەزی سێکسیشی کەمبکات.
ماڵپەڕی ئەلفەن لەزاری پسپۆڕانەوە بڵاویکردەوە، خانمان بەپێی تەمەکانیان ئاستی حەزی سێکسکردنیان دەگۆڕدرێت و ژنان  لە دوای تەمەنی 20 ساڵیدا حەزی سێکسکردنیان زیاتر دەبێت.
هەروەها  لە تەمەنی 40 ساڵیشدا خانمان هۆڕمۆنی تیستوستیرون تێیاندا زیاددەکات و بەمەش حەزی سێکسکردنیان زیاتر دەبێت. ئەمە جگە لەوەی لە وەرزی گەرماشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی ڤیتامین دی لە جەستەی خانماندا بەهەمان شێوەی حەزی سێکسکردنیان زیاتر دەبێت و هەلی دووگیان بوونیان دەبێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations