هەواڵ- خانمان

ئایا خانمان کەمتر توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن؟

30/10/2020

909 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_
چەند خاڵێک خراوەتەڕو کە دەریدەخات ژنان لە شۆفێری کردندا کەمتر توشی ڕوداوی هاتوچۆ دەبن:

 
١-سروشتی ناسکی ژنان وا دەکات حەز بە سەرەڕۆیی و ئازاردانی خەڵکی نەکەن، ئەمەش وایان لێ دەکات بە وریایی زۆرەوە شۆفێری بکەن.

٢-ژنان زیاتر لە پیاوان توشی ئازاری ویژدان دەبن و زیاتر لە سزا و لێپرسینەوە دەترسن، بۆیە زیاتریش خۆیان دەپارێزن.

٣-زۆرینەیان تەنها بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە پێویستەکان شۆفێری دەکەن.

٤- تەبیعەتی ژنان وایە هێندەی حەز بە پۆزلێدان بە جوانییانەوە دەکەن هێندە حەز بە پۆزلێدان بە ئازایەتیەوە ناکەن، خێرا لێخوڕین و سەرپێچیش بۆ
نیشاندانی ئازایەتیە نەک بۆ نمایشکردنی جوانی.

٥- ژنان کەمتر لە ڕێگای دەرەوەی شار و ڕێگا سەختەکان شۆفێری دەکەن، لەناو شاریش ئەگەر توشی ڕووداو ببن هێندە سوک و ئاسانە کە بەبێ زیانی گیانی کۆتایی دێت و نابێتە هەواڵی ڕۆژ. واتە ڕووداوی سوک و قرچە و لێکخشان لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باس بکرێت ئینجا دەبینن ڕۆژانه چەندە شۆفێری ژن توشی ڕووداو بووە.

٦-بە شێوەکی گشتی هەر ژنێک وەکپیاو شۆفێری و سەرەڕۆیی بکات، لە سیفات و خەسڵەکانی دیکەیشیدا لە پیاو دەچێت.

٧- زۆرینەی پیاوان موراعاتی شۆفێری ژن دەکەن و خۆیان دەپارێزن لەوەی توشی کێشەیان بکەن.

٨-زۆرینەی ژنان بە شێوەی زانستی و لە نوسینگەکانەوە فێری شۆفێری دەبن، بۆیە فێری سەرکێشی نابن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations