هەواڵ- کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی کارەبا لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباوە روونکردنەوە دەدات و ئاماژە بەوە دەکات کە دابەشکردنەکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا بووەتە هۆکار بۆئەوەی خەڵک لەبری نەوت کارەبا بۆ گەرمکردنەوە بەکاربهێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە "ئاشکرایە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی بەشێوەیەک کە گەیشتوتە زیاتر لە ۲٤٠٠ مێگاوات لە پارێزگای و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری خواستیش دەکەین و بەوهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە ناو شار بۆ (۸ بۆ ۹) کاتژمێر کەموەتەوە".
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە "ئەمە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی وەزارەتی #گارەبا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا کە لەمساڵدا گەیشتە ۳۸٠٠ مگاوات، بەڵام بەداخەوە دابەش نەکردنی نەوتی بەسەر هاوڵاتیاندا و بەکارهێنانی کارەبا لەبری سوتەمەنی خواستی لەسەر کارەبا زۆر زیاد کردوە".
بەڕێوەبەرایەتی کارەبا باسی لەوەشکردووە "جگە لەوەی کە بەشێک لە فیدەر تۆڤەر لۆدە و هەندێک گەڕەک سەرە محەولەی بۆ دانراوە، کە (۲٤) کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیان نابێت. هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی وەک بەرپرسیاری سەرەکی لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر فیدەر ەکاندا کە(٦٠٠) فیدەرە، هەوڵ دەدەدات کە جۆرێک لە دادپەوەری هەبێت لە بێدانی کارەبا بەسەر گشت گەڕەک و شارو شارۆچکەکان".
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەکراوە: لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە هاوکارمان، دڵنیابن کە کەمبوونەوەی کارەبای پەیوەندی بە بەرزبونەوەی خواستەوە هەیە ، هەوڵی تەواو دەدەین کە ئەو بڕەکارەبایە هەیە بە دادپەوەری دابەشی بکەین، دوبارەشی دەکەینەوە کە هاوکاری هاوڵاتیان یامەتی دەردەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە".