هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
تەندروستی عێراق لەبارەی مەترسی ڤاکسینەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
کۆباس
تیمی رۆژنامەگەری پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق داوایکرد، هاوڵاتیان هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆناوە بڵاودەکرێنەوە بە راست نەزانن و نەترسن چونکە سەلامەتە و کاریگەری ئەرێنیی هەیە.
روبا حەسەن ئەندام لە تیمی رۆژنامەگەری پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، رێژەی توشبون بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و رێژەی چاکبونەوە کە پێشتر گەیشتبوە ٩٠.٨% بەشێوەی بەرچاو داکشاوە.
جەختیشیکردەوە لە سەلامەتی ڤاکسینەکە و کاریگەربونی و وتی:" پێویستە هەموو کەس وەریبگرێت بۆ روبەڕوبونەوە و رێگریکردنی زیاتری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها نابێت گوێ بۆ دەنگۆکان بگیرێت نە ڤاکسینەکە بە بێ بەها سەیربکرێت و نە ترس و دڵەڕاوکێیان هەبێت لە بەرامبەر وەرگرتنیدا".