هەواڵ- بیروڕا

لەمەسرور قێزەونتر

17/05/2021

1765 جار خوێندراوەتەوە


لەمەسرور قێزەونتر خاوەنی نەوەی نوێیە کە هەرکاتێک کەیسی ئازادیخوازانی بادینان دەبێتە ڕۆژەڤ دێت هەواڵێکی بێبنەما بڵاوئەکاتەوو خۆی ئەکاتە مەوزوع تا خەڵک بابەتە گرنگەکەیان بیربچێتەوە.

کاتێک هەموان سازو گەرم بون دژی دادگای کردنی ئازادیخوازانی بادینان جەنابت چویت لەڕێگەی کەناڵەکەتەکەوە (ئێن ئاڕتی) پرسی یانە شەوانەکان هێنایە پێشەوە، کە یانەکت بەداخستنداو سیانی تر کرایەوە.

کاتێک جیهان لەسەر حوکمە گاڵتەجاڕەکەی هەولێر هاتە دەنگ، تۆ پرسی شێرەکەو ژوری نوستنی شێرو شوبهاندنی مرۆڤ بە ئاژەڵ هێنایە پێشەوە.
کاتێک لەسەر موچە هەموان کەوتبونە فشارکردن لە بەرزانی، تۆ ڤیدۆی مناڵەکەی توانا ئەمین ت بڵاوکردەوەو خەڵکت پێوە سەرقاڵ کرد.

کاتێک هەموان دژی هێرشکردنە سەر غالب محمد هاتنە دەنگ، تۆ هێرشکردە سەرغالب کە بۆ لەو کاتە پاسەوانی لەگەڵ نەبووە؟

ئەمڕۆ شاندێکی ئەمەریکی لە هەولێر دارکاری مەعنەوی مەسرور بەرزانیان کردوە لەسەر بێحوڕمەتی کردن بە دادگاو کەسیی ئازادیخوازانی بادینان وە هەموان چاوەڕێی هەنگاوی پراکتیکی ئەمەریکاین لە دژی مەسرور بەرزانی لەبەرژەوەندی ئازادیخوازانی بادینان، بەڵام تۆ هاتویت کەیسێکی ساڵێک لەمەوبەر داواکاری گشتی هەولێرت ورژاندوەو کە مادەکەشت مادەی خراپ بەکارهێنانی موبایلەو تەنها غەرامە ئەوگرێتەوە.

هاتویت ئەم بابەتە ئەوروژێنیت تا کارئاسانی بۆ مەسرور بەرزانی بکات هەنگاوەکانی ئەمەریکا دژی بارزانی نەبێتە بابەتی ڕای گشتی و خەڵک بە سەفەقاتو فروفێڵەکانی تۆوە سەرقاڵ بێت.

ئەزانم خاوەنی نەوەی نوێ ئەتەوێ ئەمە بکەیتە بیانو کەناوێری بچیتە بادینان و هەولێر بۆ حەملە کردن ئەمە بەکاربێنیت و بڵێت ڕێگەی حەملەم لێئەگرن و بەکاریبێنیت بۆ حەملەی هەڵبژاردن هەروەک چۆن ئێستا کەناڵەکەت جیاوازیەکەی ئەو تۆی نیە لەگەل کوردستان تیڤی و مەرامی کردن بۆ پارتی. کەدیارە ئەمجارە مشکەکەی بەردەستی مەسروریت.

دەسەڵاتی کوردی بەم جۆرە مرۆڤە ساختانەوە ماوەتەوە، بۆیە تکایە هۆشیارانە مامەڵە بکەن و بەم هەموو سیناریۆ یە تێمەکەون.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations