هەواڵ- کوردستان

عێراق پشت لە ئەمریکا و روو لە چین دەکات..

12/11/2023

175 جار خوێندراوەتەوە


عێراق پشت لە ئەمریکا و روو لە چین دەکات..
کۆمپانیاى چینى شوێنى کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەگرێتەوە..
مامەڵە لە دۆلارەوە دەگۆڕێت بۆ دراوى چینى..
عێراق دەبێتە چەقی ململانێی ئەمریکا و چین و سەردەمێکى نوێ لە عێراق دەستپێدەکات..

لە دەیەی ڕابردوودا عێراق ڕۆڵێکی گرنگی لە کەرتی نەوتی ئاسایشی وزەی چیندا هەبووە. هاوکات کۆمپانیا چینییەکانیش بە وەبەرهێنان لە بواری نەوت و گازی عێراق، ڕۆڵێکی گرینگیان لە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بینیوە.
دوای ڕووخانی سەددام، کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی چین، یەکەم کۆمپانیای بیانی بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی نەوت گرێبەستێکی لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژۆ کرد.
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لەگەڵ چین لە ساڵی ڕابردوو ٥٣ ملیار دۆلار بووە. بەپێی ڕاپۆرتی باڵیۆزخانەی چین لە عێراق، بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ساڵی ٢٠٢٢ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە سەددا ٤٣‪.١ زیادی کردووە.
تادێت روکردنە چین و پشتکردنە ئەمریکا لە لەلایەن عێراقەوە زیاد دەبێت، به‌پێی رێككه‌وتنێك كه‌ حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی واژووی كردووه‌، ده‌بێ به‌مزووانه‌ كۆتایی به‌ كاره‌كانی له‌ كێڵگه‌ی قورنه‌ی رۆژئاوا بێنێت و رێی به‌ پێترۆچاینای چینی داوه‌ شوێنی كۆمپانیاكه‌ له‌و كێڵگه‌دا بگرێته‌وه‌.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د یاریده‌ده‌ری كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌ كه‌ به‌رپرسیارێتی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی سنووره‌كه‌ و پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌ كۆمپانیاكانی له‌ ئه‌ستۆیه‌، رایگه‌یاندووه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌، به‌و ده‌ره‌نجامه‌ گه‌یشتوون باشترین بژارده‌ ئه‌وه‌یه‌، پێترۆچاینا له‌مه‌ودوا ببێته‌ به‌ڵێنده‌ری سه‌ره‌كیی كێڵگه‌ی نه‌وتیی قورنه‌ی رۆژئاوا.
به‌و پێیه‌ پێترۆچاینا دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئێكسۆن مۆبیل له‌ پڕۆژه‌كه‌، ده‌بێته‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پشكه‌كانی ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی نه‌وتی عێراق.
ئەوەى عێراق لەگەڵ چین دەیکات تەنها ئەو رێککەوتنە نیە لەبارەى نەوتەوە بەڵکو پلانەکەى درێژخایەنە و دەیەوێت بە تەواوى پشت لە ئەمریکا بکات و  عێراق هەوڵێکى چڕى خستووەتەگەڕ بۆ گۆڕینى مامەڵەى بازرگانى لە دۆلارەوە بۆ یانی چینی و روپیەى هیندی و درهەمی ئیماراتی و دیناری ئوردنی.
پێشتر ڕۆژنامەی جیۆپۆلیتیکاڵ مۆنیتەری ئەمریكی لەراپۆرتێکدا  بڵاویکردبووەوە کە عێراق بووەتە جێگای ململانێ و کێبڕکێی چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
چین لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، چەندان ملیار یوان وەبەرهێنانی لە پڕۆژە جیاجیاکانی عێراق، لەوانە؛ وزەی سەوز، وێستگەی کارەبا، دروستکردنی ڕێگەوبان و قوتابخانە، کردووە.
بەڵێ ئەوەى ئێستا عێراق پلانى بۆ داناوە ئەوەیە بە تەواوى روو لە چین بکات و چیدیکە پشت بە ئەمریکا نەبەستێت، بەڵکو پشتى تێ بکات، بەڵام دیار نییە ئایندەى ئەو هەنگاوانەى عێراق چى دەبێت و کێ زەرەرمەند دەبێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations