هەواڵ- خانمان

زۆربەی خانمان نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ پشتگوێ دەخەن

06/10/2020

842 جار خوێندراوەتەوە


دەستەی پزیشکانی پسپۆڕی دڵ لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، نەخۆشییەکانی دڵ هۆکاری سەرەکی مردنی خانمانن و زۆربەی خانمانیش بێئاگان لە نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ.

دەستەی پزیشکە ئەمریکییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، ئەنجامی راپرسییەکیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی خانمان نەخۆشییەکانی دڵە.

پزیشکانی نەخۆشییەکانی دڵ لە دەستە ئەمریکییەکە دەڵێن، خانمان بەگشتی مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە بەشێکی خانمان نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ ناناسنەوە و پشتگوێی دەخەن.

راپرسییەکە لەنێوان ساڵانی 2009-2019 ئەنجامدراوە، هۆشیاری خانمان لەبارەی نەخۆشییەکانی دڵ کە یەکێک بێت لە هۆکارەکانی مردنی خانمان لەنێوان ٪65-44 بووە.

لە راپرسییەکەدا هاتووە هۆشیاری خانمان لەبارەی نەخۆشییەکانی دڵ و نیشانەکانی زۆر کەمە.

نیشانەکانی جەڵتەی دڵ لەوانەیە لە خانمان جیاوازتربێت بەراورد بە پیاوان هەرچەند کە هەستکردن بە سنگئێشە نیشانەیەکی بەربڵاوە، بەڵام خانمان زیاتر هەست بەم نیشانانە دەکەن، سەرسوڕان،هەناسەتەنگی و هێڵنج.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations