هەواڵ- جیهان

​ سەرۆکى کۆریای باکور بریارێکی "سەیر"ى دەرکرد

31/10/2020

1563 جار خوێندراوەتەوە


كۆباس-

سەرۆکى کۆریای باکور بڕیارێکى "سەیر"ى دەرکردووە و بەپیى ئەو بڕیارە نوێیە، بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی دارایی، بەزۆر پارە لەو کرێکارانەی وڵاتەکەی وەردەگرێت کە لەچین کاردەکەن.


بەگوێرەی هەواڵێکى رادیۆی ئازادی ئاسیا، کیم جۆن ئون بڕیاریداوە بەزۆر پارە لەو کرێکارانە وەربگیرێت کە لەوڵاتی چین کاردەکەن و پارەکەیان رادەستی سندوقی ئینتیما بکرێت.

بەگوێرەی بڕیارەکەى کیم جۆن ئون ، هەر کرێکارێک 12 هەزار یۆنی لێوەردەگیرێت کە نزیکەی هەزار و 370 پاوەند دەکات.

هاوکات هەر پیاوێک ژنی هەبێت، دو هێندە پارەی لێوەردەگیرێت بۆئەوەی بارگرانییە ئابورییەکان لەسەر حکومەت کەمبکاتەوە کە بەهۆی کۆرۆناوە دروستبوە.

 

پێشتریش بڵاوکاربووەوە کە کیم جۆن ئون بڕیاریداوە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هەرکەسێک نیشانەکانى ڤایرۆسەکەى تێدابێت دەکوژرێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations