هەواڵ- جیهان

منداڵیکی ١١ ساڵان ،منداڵی بوو

27/06/2021

1047 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، حاڵه‌تی منداڵبوون بۆ دایكێكی بچووك تۆمار كراوه‌، كه‌ ته‌مه‌نی 11 ساڵه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش دایك و باوكی ئه‌م كچه‌یان نیگه‌ران كردووه‌.

بە گوێرەی هەواڵیکی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی منداڵه‌كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا دووگیان بووه‌، ئێستا ته‌مه‌نی 11 ساڵه‌ و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ منداڵه‌كه‌ی بووه‌.
كارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ به‌ریتانیا ئاشكرایان كرد، كه‌ دایك و باوكی ئه‌و كچه‌ به‌ دووگیانبوونی منداڵه‌‌كه‌یان نه‌زانیوه‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، ئێستا ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ و كورپه‌كه‌ی باشه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، كچه‌كه‌ ئێستا له‌ ژێر چاودێریی پسپۆڕانی بواری خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، تا ئێستاش خێزانه‌كه‌ له‌ حه‌ڵه‌تی تاسان ده‌رنه‌چوون.
پێشتر "تیریسا میدلتۆن" له‌ به‌ریتانیا به‌ بچووكترین دایك تۆمار كراوه‌‌، له‌ ساڵی 2006، كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵی منداڵێكی بووه‌، به‌ڵام به‌ له‌دایكبوونی كۆرپه‌یه‌ك له‌ دایكێكی 11 ساڵی، كه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌، ده‌بێته‌ بچووكترین دایك له‌ به‌ریتانیا.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations