هەواڵ- جیهان
پێنتاگۆن سوپایه‌كی نهێنی له دنیادا بڵاوكردووه‌ته‌وه , 10 ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی ئه‌ندامه نهێنییه‌كانی CIA یه
پێنتاگۆن سوپایه‌كی نهێنی 60 هه‌زار كه‌سی به جیهاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له خه‌ڵكانی مه‌ده‌نیی و سه‌ربازیی و به‌ڵێنده‌ر پێكهاتووه و به ناسنامه‌ی ساخته و دروستكراوی ئه‌مه‌ریكی ده‌گه‌ڕێن.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز به‌شی زۆری كه‌سانی نێو ئه‌م سوپا نهێنییه له شێوه‌ی راوێژكار و كارمه‌ندی كۆمپانیادا ئه‌و مافه‌یان پێدراوه به بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا هیچ له باره‌یانه‌وه بزانێت یان زۆربه‌ی كۆنگرێس ئاگای له ورده‌كارییه‌كانی بێت.
زه نیویۆرك تایمز ئاشكراشی كردووه، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا سوپایه‌كی نهێنی بنیانتاوه كه به‌شێكه له پرۆگرامێك له ژێر ناوی "Signature Reduction".
هه‌روه‌ها به‌پێی گۆڤاری نیوزیوك ئه‌م هێزه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆ كارده‌كه‌ن به‌خستنه‌گه‌ڕی تێكۆشه‌ره نهێنییه‌كان كه زۆربه‌ی جار به‌رگی مه‌ده‌نیان له‌به‌ردایه له‌كاتی ئه‌ركه‌كانیاندا.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی نیوزویك ژماره‌ی ئه‌م هێزه نهێنییه‌ی پێنتاگۆن 10 ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی ئه‌ندامه نهێنییه‌كانی CIA یه كه له جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و تێچووه‌كه‌ی زیاتر له 900 ملیۆن دۆلاره و نزیكه‌ی 30 كۆمپانیای تایبه‌تدا له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ریكادا به‌شدارن.
وێڕای بڕی تێچوون و قه‌باره‌ی ئه‌م سوپا نهێنییه، تا ئێستا كۆنگرێسیش هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامنه‌داوه بۆ گوێگرتن ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نیوه‌ی هێزی "Signature Reduction" هێزێكی تری تایبه‌ت هه‌یه كه له‌لایه‌ن راهێنه‌رانی كۆماندۆی باڵاوه راهێنه‌ریان پێكراوه كه ئه‌ركیان بنبڕكردنی تیرۆره له جیهاندا و له نێویاندا ئێران و كۆریای باكوور.
به‌پێی زه نیویۆرك تایمز پسپۆرانی هه‌واڵگری سه‌ربازی دووه‌م گه‌وره‌ترین ره‌گه‌زی نێو ئه‌و هێزه‌ن. به‌ڵام نوێترین و خێراترین گه‌شه‌كردنی گرووپ له‌نێو ئه‌م یه‌كه‌یه‌دا دروستكردنی تێكۆشه‌رانی - ئه‌له‌كترۆنییه كه كه‌سێتی درۆیینه و چاوبه‌ستكردن له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌كارده‌هێنن بۆ ونكردنی خۆیان تا ئامانجێكی پڕ به‌ها و زانیاری بۆ جه‌ماوه‌ر كۆكه‌نه‌وه و به‌شداری بكه‌ن له گه‌مه‌كردن به عه‌قڵی به‌رامبه‌ر له رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه.