هەواڵ- جیهان

یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کەڕوی سەوز لە وڵاتێک تۆمار کرا

17/06/2021

839 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

لە ھندستان یەکەم حاڵەتی تووشبون بە کەڕوی سەوز تۆمار کرا و لێپرسراوانی تەندروستی ھندستان دەڵێن توشبووەکە رەوشی تەندروستی جێگیر نییە و سود لە چارەسەرەکان وەرناگرێت.
لێپرسراوانی تەندروستی ھندستان رایانگەیاندووە، توشبوەکە تەمەنی ٣٤ ساڵە و  بۆ ماوەی دوو مانگ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە پێش ئەوەی توشی کەڕوی سەوز ببێت. 
ئاماژەیان بەوەشکردوە، توشبووەکە رەوشی تەندروستی جێگیر نییە و سود لە چارەسەرەکان وەرناگرێت، چونکە رێژەی لە سەدا ٩٠ی سییەکانی توشی نەخۆشیی کەڕوی سەوز بون.
نەخۆشی  کەڕوی سەوز، نوێترین جۆری ئەو نەخۆشیانەیە کە کەڕوو لەسەر جەستەی مرۆڤ  دروست دەکەن و زیاتر توشی کۆئەندامی ھەناسە دەبن، لە ئێستاشدا توێژینەوەی زیاتر دەکرێت بۆ زانینی مەترسیی و کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations