هەواڵ- جیهان

سەرۆکی وڵاتێک کە توشی کۆرۆنا ببو گیانی لەدەستدا

18/03/2021

1553 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

جۆن ماگوفولی سەرۆکی وڵاتی تەنزانیا بە نەخۆشی دڵ کۆچی دواییکرد،ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەش دەڵێت:" توشی کۆرۆنا ببوو کە خۆی دژایەتی دەکرد".

سامیا سوڵوح جێگری سەرۆکی تەنزانیا رایگەیاند، جۆن ماگوفولی سەرۆکی وڵات بە نەخۆشی دڵ و لە یەکێک نەخۆشخانەکانی پایتەختدا کۆچی دواییکرد.
بەگوێرەی میدیاکان، ماگوفولی یەکێک بووە لەو سەرکردانەی باوەڕی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوە و داوای لە خەڵکیش کردوە نزابخوێنن و دەرمانی گیایی بەکاربهێنن بۆ روبەڕوبونەوەی پەتاکە.
هاوکات، پاش دەرنەکەوتنی بۆ ماوەی دوو هەفتە، ئۆپۆزسیۆنی تەنزانیا بڵاویانکردەوە، کە جۆن ماگوفولی سەرۆکی وڵات توشی کۆرۆنا بووە و دەسەڵاتدارنی ئەو وڵاتەش هەواڵەکەیان بە پڕوپاگەندە وەسفکرد.
سامیا سوڵوح جێگری سەرۆکی تەنزانیا، ١٤ رۆژ ماتەمینی لە وڵاتدا راگەیاند و لەو ماوەیەشدا ئاڵای وڵات دەهێنرێتەخوارەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations