هەواڵ- جیهان

جەنگە مەترسیدارەکە دەستى پێکرد..

07/10/2023

146 جار خوێندراوەتەوە


جەنگە مەترسیدارەکە دەستى پێکرد..
لە چەند خولەکێکدا هەزاران موشەک تەقێنران و زەنگى مەترسى لێدرا..
بارى لەناکاو راگەیەنرا و فڕۆکە جەنگییەکان خرانە کار بۆ هێرشى پێچەوانە..

بەیانى ئەمڕۆ هاوڵاتیانى ئەمڕۆ بە دەنگى موشەکەکانى حەماس خەبەریان بووەوە کە لە ماوەیەکى کەمدا هەزاران مووشەکیان تەقاند و هێرشکیان بەناوى ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا دەست پێکرد..
باڵی چەکداریی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین دەڵێت 'ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا'یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە و سەروو پێنج هەزار مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە.
کەتائیبی عیزەدین قەسام کە باڵی چەکداریی بزووتنەوەی حەماسە وتویانە کە  لە 20 خولەکی یەکەمدا سەروو 5,000 مووشەکیان  تەقاندووە.
 لەدوای هێرشەکە، سەرکردەکانی حەماس کڕنوشی سوپاسگوزاریان برد و دواتریش حەماس لە راگەیەندراوێکدا داوای لە چەکدارەکانی لە کەرتی رۆژئاوا و "وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی" کرد لە شەڕەکەدا هاوکارییان بکەن. 
حەماس تەنها بە موشەک بارانکردن نەوەستا، بەڵکو چەکدارەکانیان بە پەڕشوت دابەزیون و چوونەتە ناو ئیسرائیل و شەڕى کۆڵانە و کۆڵاننیان کردووە..
لەدوای مووشەکبارانەکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باشوور و نێوەڕاستی ئیسرائیل لێدرا و سوپای ئیسرائیلیش داوای لە خەڵک کرد روو لە پەناگەکان بکەن.
ناوەندی تەندروستیی فریاکەوتنی ئیسرائیل رایگەیاند، لە بەیانییەوە لانیکەم 22 کەس بەهۆی هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماسەوە لە ئیسرائیل کوژراون , سەروو 70 کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون و چاوەوان دەکەن ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە. 
ناوەندە تەندروستییەکە گوتیشی کە سەروو 70 کەسی دیکەش "بە سەختی" برینداربوون و چاوەوان دەکەن ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە. 
لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا، سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بە ناوی "شمشێری ئاسن" دژی بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە راگەیاند و دەیان فڕۆکەی جەنگی لە چەند ناوچەیەک هێرش دەکەنە سەر ئامانجەکانی حەماس لە کەرتی غەززە.
هاوكات بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆید رایگه‌یاند، ئیسرائیل لە شەڕدایە و حەماس باجێکی قورس دەدات له‌ به‌رامبه‌ر دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل.
لە دواى ئەوەش سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانکردن و تۆپبارانکردنی چەند شوێنێکی غەزە کرد و لە هەندێک شوێنیش شەڕ لەنێوان سەربازانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دروستبوو.   
ئیسرائیل لە ساڵی 2007ـەوە ئابڵووقەی خستووەتە سەر کەرتی غەزە، ئەوەش دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس دەسەڵاتی گرتەدەست. لەو کاتەشەوە، هەردوو لا چەند شەڕێکی وێرانکەریان کردووە و پێدەچێت ئەو شەڕەى ئەمڕۆ هەڵگیرسا، وا بە زویی دانەمرکێتەوە..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations