هەواڵ- جیهان

چیرۆکى ئەو کچەى بە قاچە شکاوەکەیەوە بەشدارى لە تاقیکردنەوەى فەرموودەدا کرد

26/08/2023

226 جار خوێندراوەتەوە


چیرۆکى ئەو کچەى بە قاچە شکاوەکەیەوە بەشدارى لە تاقیکردنەوەى فەرموودەدا کرد
قاچى شکاو لیاى سارد نەکردەوە لە تاقیکردنەوەى بەهاى فەرموودە و چووە خزمەتى فەرموودەکانى پێغەمبەر (د.خ)..
هەرچەندە ئەو قاچى شکابوو، بەڵام باوکى بەکۆڵ بردى بۆ خزمەتى فەرموودەکانى پێغەمبەر..

دوێنێ لە زۆربەى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان، تاقیکردنەوەى بەهاى فەرموودە بە بەشدارى زیاتر لە 100 هەزار بەڕێوەچوو..
یەکێک لەو کەسانەى کە بەشدارى ئەو تاقیکردنەوەى کرد، لیا بوو کە شەوێک پێش تاقیکردنەوەکان قاچى شکا..
عومەر رەشید خەڵکى شارى سلێماننییە و باوکى لیایە و چیرۆکى بەشدارى کردنى کچەکەى لە تاقیکردنەوەى بەهاى فەرمودە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی لیای کچم لاپێیەکی کرد و درزێک کەوتە قولەپێی، بردم بۆ نەخۆشخانە و قاچیان لە گەچ گرت، بەکۆڵ هێنامەوە، پاشان چوین بۆ تاقیکردنەوەی بەهای فەرموودە، کە مەزەندەی سەد هەزار بەشداربوو دەکرا، ئۆتۆمبێلەکەم دوور ڕاگرت، بەکۆڵ لیام برد و دامنا تا تەواو بوو
دووبارە بەکۆڵ بردمەوە ناو ئۆتۆمبێلەکە.
باوکى لیا دەڵێت، هەردووکمان دڵمانخۆش بوو، چونکە بۆ شتێک ماندووبووین کە بۆن و بەرامەی پێغەمبەر گیانی لێدەهات درودی خودای لەسەربێ.
لیا هەرچەندە قاچى شکابوو، بەڵام ئەو قاچ شکانە ساردى نەکردەوە لەوەى بەشدارى ئەو کێ بڕکێیە بکات و بەلاشیەوە گرنگ نەبوو سەرکەوتوو دەبێت یا خود نا، چونکە ئەو تاقیکردنەوەیە جیاواز بوو لە هەموو تاقیکردنەوەیەکى دیکە و ئەوەى بەشدارى کردبوو هەموویان براوە بوون
چونکە بە وتەى خۆیان لە خزمەتی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا بوون درودی خودای لەسەربێت .

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations