هەواڵ- کوردستان
لە رۆژهەڵاتى کوردستان قەدەغەى هاتوچۆ رادەگەیەنرێت
کۆباس_
بەهۆى زیادبوونى ژمارەى توشبوونى کۆرۆنا لە ئێران، قەدەغەى هاتوچۆى تەواوەتى لە شارەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان راگەیەنرا.
میدیای فەرمیی
ئێران بڵاوی کردەوە، کە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە
21-11-2020ـەوە تا ماوەی دوو هەفتە، بەردەوام دەبێت.
بەپێی
بڕیارەکەی حکوومەتی ئێران، لە کاتژمێر 9ـی شەو تا کاتژمێر 4ـی بەرەبەیان
هاتوچۆکردن لە 160 شار بە تارانی پایتەخت و رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە، بە تەواوی
قەدەغەیە.
بەپێى دوایین
ئامار، تا ئێستا 828 هەزار و 377 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و لەو
ژمارەیەش، 43 هەزار و 896 کەس گیانیان لەدەست داوە.