هەواڵ- کوردستان
ئایا پەرلەمانی عێراق دەتوانێت بریار لەسەر گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات؟
لەتیف شێخ مستەفا
سەرەتا دەستخۆشی لەھەر ھەوڵێک دەکەین بۆ دابینکردنی موچەی موچەخۆران و ئەوانەی متابعی ئەم پەیجەن ئاگادارن بەندە لەم پەیجەوە
بانگەوازى ئیمزاکردنی فۆرمەکەم بۆ بڵاوکردنەوە
بەلام بۆ بەرچاو رونی و بۆ ئەوەی
موچەخۆران دڵخۆش نەکرێن و دوایش نەکرێت و توشی نائومێدی زیاتر ببنەوە، وەک چەند جارێک
توشی ئەو نائومێدیە کراون، بەپێویستی دەزانم کە ئەم رونکردنەوەیە بدەم
سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین کە
پەرلەمان دەسەڵاتی بریاردانی خەرجکردنی پارەی نییەو، ناتوانێت ھیچ بڕە خەرجیەکی
ئیزافی بەدەر لەوەی لەموازەنە بریاری لەسەردراوە زیادبکات یان حوکمەت ناچاربکات
بەو خەرجیە
ھەر جۆرە خەرجیەکی ئیزافی دەبێت پرۆژەکە لەرێی حوکمەتەوە پێشکەش بکرێت یان بەرەزامەندی حوکمەت بێت ئەگەرنا پابەندی
بۆ حوکمەت دروستناکات.
پەرلەمانی عێراق بێ رەزامەندی
حوکمەت و لەم بابەتەدا تەنھا یەک دەسەڵاتی ھەیە ئەویش ئەوەیە بەدەرکردنی بریارێکی
نامولزەم بۆ حکومەتی عێراق کە لەچوارچێوەی یاسای بودجەو ئیدارەی ماڵی چارەسەرێک بۆ
کێشەکەبدۆزێتەوە، ھەر ئەوەندەو زیاتر نا .
بۆیە ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی
عێراق بیەوێت بەراستی موچەی موچەخۆرانی ھەرێم راستەوخۆ لەعێراقەوە خەرجبکات دەبێت لە پێشەوە پرۆژەکە حەوالەی حوکمەت بکات یان رەزامەندی حوکمەتى بۆ وەربگرێت، بەڵام
لەم حاڵەتەش بابەتەکە دووبارە لەبازنەی بەتاڵی نێوان رێککەوتن و رێکنەکەوتنی
حکومەتی عێراق و ھەرێمدا جارێکی تر دەخولێتەوە.
چونکەکێشەکە ئەوەیە حوکمەتی عێراق
نەدەتوانێت و نەدەسەڵاتی ھەیە بەبێ ئەوەی ھەرێم پابەندبێت بە تەسلیم کردنی نەوتەکەی
و داھاتی خاڵە سنوریەکان موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرجبکات
چونکە لەحاڵەتێکی وادا وەک ئەوە
وایە حوکمەتی عێراق دووجار بودجە بدات بەھەرێم کە مومکین نییە ئەوە بکات، چونکە لە
ئێستادا خۆی کێشەی گەورەی دارایی ھەیەو جادەو پەرلەمانتارانیش ئەوە قبوڵ ناکەن
تەنانەت ئەو
پەرلەمانتارە غەیرە کوردانەش کە ئیمزایان کردوە دڵنیام ھەرگیز بەو مەبەستە
نەیانکردوە حوکمەتى عێراق بێ بەرامبەر موچەی فەرمانبەران بنێرێت بەڵکو مەبەستیانە
بەدڵنیایەوە ھەرێم ناچار بکەن بەتەسیلیم کردنی داھاتەکەی لەبەرامبەر پێدانی موچە،
ھەرێمیش ئەوە ناکات، چونکە بابەتی نەوتی ھەرێم وەک دەرکەوت لەدەسەڵاتی ھەرێم خۆیدا
نەماوە، کەواتە دووبارە دەگەرێینەوە ھەمان بازنەی بەتاڵ.