هەواڵ- بیروڕا
ئەی تاڵانکردنی هەرێم دەستورییە؟!
ئەو بۆچونە زۆر راستە کە دەڵێت
ئەگەر حکومەتی عێراق بریاریش بدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ
دابەشبکات یان بينێرێت مانای ئەوە نيیە بێ داهاتی نەوت و ناوخۆی هەرێم ئەوە بکات،
واتا لەهەموو حاڵەتێکدا بەغدا داوای داهاتەکان دەکات، واتا پابەندبونی هەرێم دیسان
و بەبەردەوامی مەرجە.
واز لەوە بێنن کە ئایا هەوڵی ناردنی
موچە بەشێوەی راستەوخۆ سەردەگرێت یان نا،
(ئێمە لەساڵی ۲٠۱٦ هەوڵی جدیماندا سەری نەگرت) گریمان سەری نەگرت و نەکرا! بەڵام
ئەوە هەر بەجدی دەسەڵاتدارانی هەرێم شەرم ناکەن و تەریق نابنەوە و خەجاڵەتی ناکێشن
لەخۆیان، کە نیوەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بەهۆی فەشەلی ئەوانەوە واژۆ لەسەر
ئایندەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات ؟!
ئەوە شەرم ناکەن ڕوتان هەیە دەڵێن
فڵان هەنگاو دەستورییە و فیسار هەنگاو دەستوری نیە ؟! گریمان ناردنی موچە راستەوخۆ
دەستوری نیە؟ ئەی بڕینی موچە و برسیکردن و زەلیلکردنی فەرمانبەران دەستورییە ؟!
ئەی دزینی داهاتی نەوت و ناوخۆی هەرێم دەستورییە ؟!
پاشان دوای ئەو هەموو ئابڕوچونە
ئیدارییەتان، دوای ئەو هەموو فەشەلەتان لەحوکمڕانیی، کەی دەرس وەردەگرن ؟! دەبڕۆن
رێککەون و بەشێک لەنەوت و داهات رادەستبکەن و پشکی هەرێم مسۆگەر بکەن و ببڕێتەوە.
هۆشیار عەبدوڵا
بەغدا
۲۱ ی نۆڤەمبەری ۲٠۲٠