هەواڵ- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
سزاى توندى تورکیا دەدرێت
کۆباس_
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌زۆرینه‌ی زۆری ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی،
پڕۆژه بڕیارێكی بۆ ئیدانه‌كردنی ره‌فتار و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی توركیا له‌ناوچه‌ی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی تر، په‌سه‌ندكرد.
پڕۆژه بڕیاره‌كه له‌دژی توركیا بریتیه له‌وه‌ی كه
داوا له‌لوتكه‌ی داهاتوی ئه‌وروپا بكرێت كه مانگی داهاتوو ده‌به‌سترێت، به‌بێ هیچ
دواكه‌وتنێك سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا بسه‌پێنێت.
سزادانی توركیا له‌لوتكه‌ی ئه‌وروپادا له‌پای ئه‌وه دێت
كه ئه‌و وڵاتانه توركیا تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌وه‌ی خۆی به‌سه‌ر قوبرس و ئاوه هه‌رێمییه‌كاندا
بسه‌پێنێت، نیگه‌رانیشن له‌ره‌فتاره‌كانی توركیا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و
ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان و به‌مدواییه‌ش دروستكردنی گرژی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و
ئه‌ڵمانیا.
سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا داوا له‌یه‌كترده‌كه‌ن هه‌ڵوێستێكی
یه‌كگرتویان به‌رامبه‌ركرده‌وه تاكلایه‌نە نایاساییه‌كانی توركیا هه‌بێت و به‌نیازی
ئه‌وه‌ن سزا به‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی توركیی دیاریكراودا بسه‌پێنن، کە سزاى زۆر
توند و چاوەڕوانکراو نین.
ئەوەش لەپاى ئەوەى کە حکومەتى ئەنکەرە و خودى
رەجەب تەیب ئەرۆغان سەرجەم پێشنیاز و راسپاردەکانى وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا و
وڵاتانى جیهانى بەهەند وەرنەگرتوە و گوێى پێنەداون.