هەواڵ- بیروڕا

ئەوە شارچیەتی نیە راستیەکانن

05/12/2020

741 جار خوێندراوەتەوە


مرۆڤی ئاقڵ خۆی ناخاتە ناو شەری شارچیەتیەوە، ئەوانەی لە دوری ھەولێرەوە سوکایەتی بە ھەولێر دەکەن ھەر ھەموویان یان ئەندام یان دەنگدەری حزبی مەحەلین.
ئەو شەر فرۆشتنە بە ھەولێر رەنگە ھەولێریەکانی پێ بێ تاقەت کردبێت بەڵام  ھەڵەیە بێ تاقەت بوون بە کۆمەلە دەنگێکی ناساز کە ھەموو ھیوایان ئەوەیە ببنە جاسوسی حزبێکی جاسوسی وەک پارتی تا سڵاوێکیان لێبکات، با راستگۆ بین لەگەڵ خۆمان و باش تێگەیشتووین و دەستەکەش کەشفە باش دەزانین ڕاوی رێوی بۆ کەورەکەیەتی مالی بارزانی بۆ کادیر و ئەندامی حزبی دەستی دوو کوردەواری گووتەنی؛ تا بلێی چەورن.
کاسبکارێکی بێکەس و مووچە خۆرێکی ماڵ وێران لەبەرانبەر مایک چی بلێت؟ بۆ مایک نابەنە بەر دەمی بەرپرسی ھەموو حزبەکان ئەوانەی بە رۆژ لە ماڵەوەن و بە شەوان خۆیان دەكەن بە ماڵی مەکتەب سیاسیەکانی پارتی تا لە سەروی خۆیان شەفاعەتیان بۆ بکەن؟ ھەر زۆر بە جدی بەرپرسی حکومی حزبیەکانی جگە لە پارتی لە کوێن تا بچنە بەردەمی کامێر و چوار قسە بکەن؟ کامە بەرپرسی حزب ھەیە لە ھەولێر کە لاتان وایە شێر بە گوێ دەگرێت ناوەکەم بڵێن با بە زمانە سادەکەی خۆمان پێتان برێم؛(برۆ بابە برۆ ئەوە شەو و رۆژی لەسەر یەک دانایە تا لە بنی مەنجولەکە پارتی پاروێکی بە ڕونی لۆ بکات) بەراستی شەرمەزاریە بۆ ھەموویان تەنانەت بۆ ئەوانەی ھەولێر کۆدەکەنەوە لە چوار کاسبکاری بێکەس.
ئێمە ئەوەندە بێ ئاگانین و شتیش لە بیر ناکەین، لە ساڵانی رابردوو لە ھەمان شوێنی ئێستای بە حسیاب سوکایەتی بە ھەولێر دەکەن کۆمەلە سیاسیۆکە ھەبوون ھەمان دۆلیان دەکوتا، پێتان بلێم ئێستا ئەوانە سوکایەتیان بە ھەولێر دەکرد و کۆمەلێکیش وەک قاز بەدوایان ھاواریان دەکرد قیق ئێستا لە ھەولێر خەریکی چ کارێکن و ماڵیان لە کوێیە؟ 
ئەو تاخم و گروپەی ئێستا سوکایەتی بە ھەولێر دەکەن دەیانەوێ لە رێگای دۆست و ئەحبابەکانیانەوە بگەن بەو ناز و نیعمەتەی لە گوندی ئینگلیزی و گوڵان تاوەر و گوندی ئەمریکی ھەیە، ئەوەندەش بێ ئاگا نین ھەستان پێ نەکەین، ئەو پێچ و پەنایەشی ناوێت ئێوەش وەک ھاورێکانتان ریکۆردی دەنگی دوو سێ کۆبونەوە بکەن و ھەندێک باسی دەوڵەت و ریفراندۆم و قاچاغی باشماخ بکەن دواتر وەرن لێرە دەبن بە خاوەن ڤێڵاو و مەسفا ئەگەر ئەوەش نەبێت دەبن بە بازرگانی زێر و دراو.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations