هەواڵ- جیهان

هندستان ڤاکسینێک و بەهارات لە دژی کۆرۆنا بەکاردەهێنێت

03/01/2021

715 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

وڵاتی هیندستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینی "ئه‌سترازینیكا" داوه‌ و لەگەڵیشیدا به‌هارات له‌ دژی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنێت.

كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانسازی تایبه‌تی هیندی، به‌ ناوی بەهارات بایۆتێك، كاری له‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌یه‌ك كردوه‌ و دەڵێن:" له‌ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات، كه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاریده‌هێنێت.
بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هیندستان، لە کاتێکدایە کە گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی كوتان له‌ دژی كۆرۆنا دەستپیدەکات و له‌ روی ژماره‌ی توشبوانیش له‌ سه‌ر ئاستی جیهان ئەو وڵاتە له‌ ریزبه‌ندی دووه‌مدایه‌.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations