هەواڵ- جیهان

لە بەغداوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ترەمپ دەرکرا

07/01/2021

893 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس 

دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکرد.
ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە لە بەغدا بەهۆی کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران ،بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق فەرمانی گرتنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەرکردوە.
لەبەرەبەیانی رۆژی 3 ی کانونی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations