هەواڵ- جیهان

ئەمریكا دۆخی نائاسایی لەدژی ئێران درێژ كردەوە

07/03/2021

658 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

ماڵپەری فەرمی كۆشكی سپی نامەیەكی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكای ئاشكراكردوە، كە تێیدا دۆخی نائاسایی وڵاتەكەی لەدژی ئێران بۆ ماوەی یەك ساڵی دیكە درێژ كردوەتەوە.

لە نامەكەدا ھاتوە، لەبەرئەوەی ھەڵسوكەوت و سیاسەتی ئێران نا ئاسایین و ھەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكا، بۆیە ئەمەریكا دۆخی نائاسایی لەدژی ئێران بۆ ماوەی ساڵێكی دیكەش درێژ دەكاتەوە.

لەساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بەشێوەیەکی تاکلایەنە لەرێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان کشایەوە و ئێرانیش دەستی بەفراوانکردنی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم کرد.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations