هەواڵ- کوردستان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات
کۆباس
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەهۆی بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات.
هاوڵاتیانی خۆشەویست ...
زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی تووشبوون 7.8% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت. بە پێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەبڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت، تکایە پاڵپشتی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزیە.
لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن. هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
17 ئازار 2021