هەواڵ- کوردستان

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خوێندن ڕادەگرێت

25/03/2021

1730 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا، جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی - ناحکومی) دەوامی سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن تا رێککەوتی ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١ رادەگیرێت.

 

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:
راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە  رێکكەوتی  ١ ی ٣ ی ٢٠٢١، وە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان ) ، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا :
١- جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی )  سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی  هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (٢٠) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت . پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە.
٢ - هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(٢٠) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان  
 تا ٨ی ٤ی ٢٠٢١، رادەگیرێت .
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
        ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations