هەواڵ- کوردستان

نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کورد کۆچی دوایی کرد

27/03/2021

1294 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

 پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم نووسەر و سیاسەتمەداری کورد،لە نەخۆشخانەیەکی ئامەدی باکوری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
قەدری یڵدرم کە پێشتر ئەندام پەرلەمانی تورکیا بو وەک نوێنەرێکی شاری سێرت، ماوەی دوو رۆژ بوو بەهۆی نەخۆشکەوتنی لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت، بەڵام بەهۆی تووندیی نەخۆشییەکەی، دوێنێ هەینی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیاریەکان پێشتر، پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببو، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەی جێهێشتبو.

ژیاننامەی د. قەدری یڵدرم:
لە ساڵی 1959 لە ئامەد لە دایکبو=وە.
لە زانکۆی هەرانێ لە رحا، زانستە ئیسلامییەکانی خوێندوە و دواتر لە زانکۆی دیجلە لە ئامەد بوەتە مامۆستا.
لە ساڵی 2010، لە زانکۆی دیجلە، پلەی پرۆفیسۆری پێدراوە.
لە ساڵی 2015، لەسەر لیستی هەدەپە، بوەتە ئەندام پەرلەمان.
زمانەکانی کوردی، تورکی، عەرەبی و فارسی زانیوە؛ نوسەری 14 کتێبە و دەیان وتاریشی بڵاوکراونەتەوە و دیوانی حاجی قادری کۆییشی وەرگێڕابوە سەر زمانی تورکی.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations