هەواڵ- کوردستان

فۆرمی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە

28/03/2021

2413 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

 فۆرمی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگای لینکێک فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
لەو بارەیەوە د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتویەتی: ''ئێستا فۆڕمەکە ئامادەیە، بەڵام چەند گۆڕانکارییەکی بچووک هەیە دەبێت تێیدا بکەین، لە دوو رۆژی داهاتوو بە تەواوی ئامادە دەبێت''.
ئاشکراشیکردوە، ''ئەپلیکەیشنی تایبەت لە سیستمەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بۆ دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا دروست دەکرێت و هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگای ئەو ئەپلیکەیشنانە، پێکوتەی کۆرۆنا وەربگرن''.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations