هەواڵ- کوردستان

وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات و داوایەک لە خەڵک دەکات

29/03/2021

1220 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری بەپەلە دەدات و داوایەک ئاڕاستەی خەڵک دەکات.

هاوڵاتی بەڕێز ...
ئەگەر هەر نیشانەیەکت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو بەڵام بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە.
پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار.
تکایە پشکنین بکە...
وەزارەتی تەندروستی
29 ئازار 2021

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations