هەواڵ- کوردستان
وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد
کۆباس
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند بڕیارێكى نوێى له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تى ده‌ركرد.
لە نوسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تى ده‌ركراون، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانى نمونه‌ى نوێى مۆڵه‌تى شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تى.
هه‌ر له بڕیاره‌كاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، بۆ هه‌ر ساڵێك، بڕى 50 هه‌زار دینار وه‌ك ڕسووماتى ده‌ركردنى مۆڵه‌تى شۆفێریی نێوه‌ده‌وڵه‌تى وه‌رده‌گیرێت.