هەواڵ- کوردستان

بانکی خوێنی ھەولێر بانگەوازێکی بەپەلە دەکات

05/04/2021

508 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

لە بانگەوازێكی بەپەلە بانكی خوێنی ھەولێر داوا لە خوێن بەخشان دەكات، ئەوانەی ھەڵگری جۆری (ناقس) بەشداری لە ھەڵمەتی بەخشینی خوێن بكەن كە تا یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت.

 

دەقی بانگەوازی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە ھەولێر:..
لە پێناو دابین کردنی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان.
بانکی خوێن داوا لە خوێن بەخشانی خۆشەویست دەکات کە هەڵگری جۆرەکانی (ناقس)
Aneg. Bneg. Oneg. ABneg.
بەشدار بن لە هەڵمەتیکێ خوێن بەخشین لە بانکی خوێن رۆژانە تا یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان
ناونیشان :- ب.بانکی خوێن پشت نەخۆشخانەی رزگاری
کات :- لە کاژیر 8:00 بەیانی تاوەکو 8:00 ئێوارە
تێبینی// تکایە لە کاتی سەردانی کردنی بانکی خوێن پابەندی سەرجەم رێنمایەکانی خۆپاریزی دژی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا بن لە بەستنی دەمامک و دووری کۆمەڵایەتی
بەڕیوەبەرایەتی بانکی خوێن
دوو شەممە 2021/4/5

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations